میران ئەنوەر ڕەحیم
پێش هەموو شتێک،پیرۆزە لە بەرەی ناڕازی و ستەمدیدەی دەستی یەکێتی و پارتی.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستە و بە دیاری کراوی ٥ی ١٠،کەناڵی ئاڤا ڕاپۆرتێکی لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی گوێدرێژ” کرد لە کوردستاندا و تیایدا ئاماژەیان بە چەند موسیبەتێکی گەورەی قەیرانەکە کرد.
وەکوو:
کەمبوونەوەی ڕێژەی گوێدرێژ!
هاوکات بەرز بوونەوەی نرخی گوێدرێژ!
وە لەهەمووی خراپتر کەری باش زۆر دەگمەنە و تەنها گوێدرێژە لات و پیر و بێتواناکان ماون ئەویش زۆر بە کەمی!
شایەنی باسە لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئەمە گەورەترین کارەساتی سیاسییە یۆ یەکێتی و پارتی کە بە بڕوای من دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی،چوونکە نەبوون و کەمبوونەوەی گوێدرێژ و بەرزبوونەوەی نرخەکەی،هاوکات دەگمەنیگوێدرێژی باش گەورەترین موسیبەتە لەسەر مانەوەی یەکێتی و پارتی!
ئەی چۆن بزانین کە کەم بوونەوەی گوێدرێژ ئەوەنە مەترسی هەیە بۆسەر عەرشی یەکێتی و پارتی؟
بەوەیا بزانن کە لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا مەسعود بارزانی هەمیشە باسی ورەی پۆڵاینی پێشمەرگە دەکات و بەتەواوی بە لایەنە ماددی و مەعنەوییەکانیانا هەڵ دەدات و هانیان دەدات!
ئەمەش مانای چییە؟
((مانای ئەوەیە کە ئەگەر گوێدرێژ نەبێت،ئەوە پیاو نییە ئەم کەلێنە پڕ بکاتەوە کە ئەمریکای ساختەچی دوای خۆ دزینەوە لە هەرێم بەجێی هێشتووە لە دیواری بەرگری ناوچەکەدا))!
لەلایەکیترەوە لەوەتەی یەکێتی و پارتی هەیە لەسەر شان و قۆڵ گوێدرێژ ڕاوەستاوە،کە ئەتوانین بڵێین کەر زۆرترین خزمەتی بەم دوو حزبە کردووە،ئیدی لە هەموو جومگەکانیاندا،تەنانەت گوێدرێژی وایان هەیە فەیلەسوفە و باسی شەهامەتی ئارین مەسرور دەکات و لەم چەند ڕۆژانە ئەیووت “تەنها ئارین قەدری کتێبەکانی من ئەزانێت”!،ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لە بواری فەلسەفەشا گوێدرێژەکانیان پیرن و لە کۆتا ئاوازەکانی زەڕیندان و وردە وردە کەڵکیان نەماوە بۆ سوارەکانیان.
وە لە ڕوانگەی فکر و فەلسەف گوێدرێژەکان ئەمساڵ یەکێکیان مرد و ئەوانیتریش پیربوون، لە هەمووی ئومێدبەخشتر لە ئێستادا هیچ شوێنگرەوەیەکیان نییە و قڕیان تێکەوتووە ،جارێ گوێدرێژێکیان هەیە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە مێزەرەیەکەوە باوەشی کردبوو بە قوباد تاڵەبانییا و خۆی پیا هەڵواسیبوو و ماچی ئەکرد و ئەیووت: “خوای گەورە ئێوە بهێڵێت و شادمانبووین بە بینینتان”،خۆشبەختانە ئەویش پیرە گوێدرێژەکەو کۆتا سەمای جووتە پێشکەش دەکات.
بەڵام لێرەدا خاڵێکی بچووکی نەرێنی هەیە کە جێگەی نیگەرانییە،ئەویش ڕەهەندی دەزگا میدیاییەکانە لەم قەیرانەدا کە ئەتوانین بڵێین تاکە ڕەهەند کە لە ئێستادا قەیرانی گوێدرێژی پێ نەگەشتبێت ئەوە دەزگا مێدیاییەکانی سەر بە دەسەڵاتن کە بەداخەوە بووە بە کەر بازاڕییەک کە گوێدرێژ ساحیبی خۆی ناناسێتەوە!،بەڵام ئەومێدەوارین هێواش هێواش بازاڕی گوێدرێژیش لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات کزبێت و قەیرانەکە بیانگرێتەوە.
وە لە کۆتاییدا دووبارە مژدەی سەرکەوتن بە خەڵکی سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان دەگەیەنم و موژدەتان دەدەمێ کە ئەم قەیرانە لە بازاڕ و بۆرسەی گوێدرێژا ببێتە سەرەتای سەرکەوتنەکانمان.
وە دڵنیاتان دەکەمەوە دوای ئەم هەواڵی قەیرانە، سەرانی یەکێتی و پارتی بارگەیان پێچاوەتەوە و لە ئێستادا ئامادەن بۆ هەڵهاتن و خۆ ڕزگارکردن
وە بێگوومان((قەیرانی گوێدرێژ:مژدەی سەرکەوتنە))
