خوێندراوەتەوە: (445)

رۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا ڕایگەیاندووە، سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆدا سوودێکی بەرچاوی بۆ خابی ئەلۆنسۆ بەدەستهێناوە،ئەمەش نەک تەنها لەڕووی ڕزگارکردنی ئەو فشارەی لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەکانەوە هەستی پێدەکرد، بەڵکو لەڕووی کەشوهەوای ژووری جلگۆڕینیشەوە سودی بۆی هەبووە.

ژووری جلگۆڕینی ڕیال مەدرید لەم دواییانەدا هەندێک گرژیی بەخۆیەوە بینیبوو بەهۆی ناڕازیبوونی چەند یاریزانێک لەو گۆڕانکارییە پێکهاتەییانەی کە ئەلۆنسۆ لە دوای دەستبەکاربوونی لۆس بلانکۆس جێبەجێی کردبوو.

بەڵام دوای سەرکەوتنەکەی بەرامبەر بارسا 2-1 ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە ئێستا دەتوانێت چێژ لە ئارامی و متمانەی یاریزانەکانی وەربگرێت بۆ ئەوەی لە کەشێکی ئەرێنیتردا درێژە بە پرۆژەکەی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here