خوێندراوەتەوە: (1.4K)

لە پارێزگای بالکئەسیر لە تورکیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر ڕوویدا، تائێستا زیانەکانی نەزانراوە.

سەرۆكایهتیی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا، ڕایگەیاند” بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختهر، شارۆچکەی سندرگی سەر بە پارێزگای باڵكئهسیری هەژاندووە و قوڵاییەکەی ٥.٩٩ کم لە قولایی زەویدا بووە.”

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە” بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوڵ هەستی پێکراوە و هاوڵاتیان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانییان هاتووەنەتە دەرەوە، تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.”

لە مانگی ئابی ئەمساڵ، بەهەمانشێوە بومەلەرزەیەک شارۆچکەی سندرگی پارێزگای بالکئەسیر، بە گوڕی ٦.١ پلەی ڕێختەر هەژاند.

تورکیا

بومەلەرزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 2,639 📊 Click Here