خوێندراوەتەوە: (955)
چەند کەسێک کە لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەی شارەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بچن سەردانی نەخۆشێکیان بکەن، سیلاحی پۆلیسەکەیان بردوە تەقەیان لە پۆلیسی نەخۆشخانەکە کردوە.
ئەم شەو ١٠تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چەند کەسێک بە بیانوی ڕێنەدان بۆ چوونە ژورەوە و سەردانی نەخۆشێکیان لە نەخۆشخانە هێرشیان کردوە سەر پۆلیسی نەخۆشخانەکە.
لە ڕووداوەکەدا کەس بریندرانەبوە، چەند کەسێک لە هێرشبەرەکان دەستگیرکراون، بەڵام ئەو کەسەی چەکی لە پۆلیسی نەخۆشخانەکە سەندوە تا ئەم کاتە دەستگیر نەکراوە و هەڵهاتوە.
