خوێندراوەتەوە: (963)

هۆشداری توند دەدرێت لەوەی گردی مامە یارە لە سلێمانی دەکرێت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و خاوەندرایەتی دراوە بە یانەیەکی وەرزشی و مەترسی هەیە لە تێکدانی.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر گردی مامە یارە کێشە و ناکۆکی هەیە سەرەتا لەوە دەستیپێکرد کە بێستون قادر سەرۆکی یانەی وەرزشی بابان، یانەی سیروانی نوێ بەوە تۆمەتبار کرد کە دارستان و گردی مامە یارە بە ناوی ئەوان کراوە پلانیان هەیە بۆ تێکدانی و کردنی بە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون.

لە وەڵامی ئەم لێدوانانە، شەممە ٤ی تشرینی یەکەم، بەرپرسانی یانەی سیروان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پشتڕاستیان کردەوە کە لە ساڵانی پێشوتردا و بە بڕیاری بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی کە کۆسرەت ڕەسولە، زەوێک لە نزیک مامە یارە بە ناوی یانەکەی ئەوان کراوە، وتیشیان” پلانمان نییە کە ئەو زەویە بکرێتە شوێنێکی نیشتەجێبوون بەڵام بۆ کاروباری یانەکە و ڕاهێنانەکانی خۆمان بەکاری دەهێنینن.”

هەر دوابەدوای ئەو بابەتە دووبارە، بێستون قادر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جەختیکردەوە لەوەی کێشەکە لەوەدا نییە کە زەویەکە دەکرێت بە چی بەڵام ناکرێت شوێنێکی گرنگی وەک گردی مامە یارە بدرێتە یانەیەکی وەرزشی لە کاتێکدا یەکێکە لە سیما گرنگ و دیارەکانی شاری سلێمانی و ماوەی ساڵانێکی زۆرە شوێنی سەرەکی کردنەوە ئاگری نەورۆزە ئەو ناوچەیە موڵکی گشتیە و نابێت لە لایەن هیچ کەسێکەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.

ئەو وەرزشوانە لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لەوە کرد کە ٢٠ دۆنم زیاتر بە ناوی ئەو یانەیە کراوە لە شوێنێکی گرنگی شاری سلێمانی و هیچ لایەنێک نایەوێت کە بدرێت بە هیچ کەسێک نەک یانەیەکی وەرزشی، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرجەم ڕێکخراوەکان و دەستەی ژینگە پارێزی کرد کە لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگ نەبن.

هەر لە ماوەی ڕابڕدودا گردی مامە یارە بووە جێگای ناکۆکی کاتێک هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ڕەگەزی زەوییەکی لە دراستانەوە گۆڕدراوە بۆ نیشتەجێبوون بەڵام لەلایەنی پەیوەندیدار ئەو دەنگۆیانە ڕەتکرایەوە و لە ئێستادا خاوەندارێت ئەو شوێنە دیارەی شاری سلێمانی جێگای مشتومڕێکی زۆرە.

بینەری تەواوی کۆنگرەکەی یانەی سیروان لەم لینکەوە

بۆ زانیاری زیاتریش لەم لینکەوە بینەری تەواوی کۆنگرەکەی بێسووتن قادربن

گردی مامە یارە

یانەی سیروان

بێستون قادر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 119 📊 Click Here