خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند “لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە”، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ شەمە ٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA) ووتوە “یەکەمجارە حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم وەردەگرێت و بەرپرسیارە لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق، دوای وەستانی زیاتر لە دوو ساڵ لە دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەم کەشتی بارهەڵگر لە بەندەری جەیهان بە 650 هەزار بەرمیلەوە لەنگەری گرتوە و دوای تەواوبوونی بەرەو شوێنی مەبەست کە گرێبەستی لەسەر کراوە بەڕێ دەکەوێت”

عەبدولغەنی دەستپێکردنەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە دەستکەوت و سەرکەوتنی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێناسە کردوە کە داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بودجەی دەوڵەت

ڕۆژی ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٥ دوای سی مانگ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان دەستیپێکردوە، کە بە هۆی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوت عیراق لە دادگای دادوەری نێودەوڵەتی لە پاریس ڕۆژی ٢٥ ئازاری ٢٠٢٣ بڕیاریدرا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە سەربەخۆ و بێ ڕەزامەندی حکومەتی عیراق ڕابگیرێت.

نەوتی هەرێم

وەزارەتی نەوتی عێراق

هەناردەکردنەوەی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 617 📊 Click Here