خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دوای ئەوەی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، حاکم ناز نوری دادوەر نییە، ناز نوری ئاماژە بەوە دەکات کە داوای یاسایی لەسەر ئەو دادگایە تۆمار دەکات، شارەزایەکی بواری یاسایش پشتگیری ناز نوری دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ” سپی ” حاكم ناز نوری ئاشکرای کرد کە سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەكات و وتی ” چونكە سوكایەتییان بە داواكاری گشتی كردووەو جیاوازی دەكەن لە نێوان داواكاری گشتی و دادوەراندا كە چاودێری تەواوی بڕیارەكانی دادوەران دەكات لە هەموو قۆناغەكاندا، ئەویش هەویەی دادوەرییەكەم”.

ئەبو بەکر هەڵەدنی پارێزەرو پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لەمبارەیەوە بە ” سپی ” راگەیاند” خۆم لەدادگا یاریدەدەری دادوەری ولێکۆڵەرەوەی دادی بوم، بەڕێزان ئەندامانی داواکاری گشتی کە واژۆیان دەکرد دەیاننوسی(دادوەر/ئەندامی داواکاری گشتی)داواکارانی گشتی بەشێکن لەخێزانی دادوەری”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت ” خاتوو ناز نوری هەم ئەندامی داواکاری گشتی وهەم سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی بووە بایەک ڕۆژیش بێت، سەرۆک پەرلەمان هەیە دووسێ مانگ سەرۆک پەرلەمان بووە کەچی وێنەکەی لەڕیزی سەرۆک پەرلەمانەکاندا هەڵواسراوە”.

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دەڵێت ئەمڕۆ هەینی ٣ ی تشرینی یەکەم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە” ماوەیەکە کەسانێک کە هیچ سیفەتێکی دادوەرییان نیە و لە پەیکەری پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری دادوەر نین، بەڵام بەناوی دادوەرەوە خۆیان دەناسێنن”.

هەروەها ئەو دادگایە دەشڵێت” بە یاسا مامەڵە لەگەڵ ناز نوری عارف (حاكم ناز) دەكەین، ئەو هیچ كات دادوەر نەبووەو خۆی بە دادوەر دەناسێنێت “.

ناز نوری لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ سەرۆکی داواکاری گشتی لە سلێمانی بووەو لە خۆپیشاندانەکانی شوباتی ٢٠١١ بەهۆی هەڵوێستی لەسەر دەستگیرکردنی میرمنداڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوورخرایەوەو دواتر دەستی لە کارکێشایەوە.

ناز نوری

دادوەر

سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,007 📊 Click Here