خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد؛ کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەوڵ دەدات ئێران ناچار بکات کە ٤ مەرجی توند وەک بنەمای گفتوگۆ ئەتۆمییە نوێیەکان قبوڵ بکات، بۆ ئەوەی دوورکەوێتەوە لە “ئاڵۆزبوونی سەربازیی ئەگەری” بە ڕەزامەندی واشنتۆن.

سەرچاوەکە بۆ ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی ڕوونیکردەوە کە ئەو چوار مەرجە بریتین لە:

ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ.

ڕاگرتنی پیتاندنی ئەتۆمیی.

کەمکردنەوەی پڕۆگرامی مووشەکی.

ڕاگرتنی دارایی بۆ بریکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی؛ ئەم مەرجانە، کە لە خولەکانی پێشوودا لە دیارترین ئاستەنگەکان بوون، ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەیەکی پێشبینیکراو لەلایەن تارانەوە دەبنەوە.

هەروەها وتی: ئیدارەی ئەمریکا پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە فشارەکان چڕتر بکرێنەوە، و سزاکان (ژینگەیەکی) گونجاو بۆ (چارەسەرێکی دیپلۆماسی) دروست دەکەن.

پێشتر، نەتەوە یەکگرتووەکان سزاکانی بەهۆی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیەوە بەهۆی میکانیزمێکەوە کە بە چالاککردنی(سنەپ باک) ناسراوە، دووبارە بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.

واشنتۆن پۆست دەڵێت: سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر تاران، شڵەژانی لە سیاسەتی ئێراندا دروستکردووە، و فشارەکانی لەسەر ئابووری وڵات زیاد کردووە، کە پێشتر بەدەست لێکەوتەکانی سزاکانی پێشووترەوە دەیناڵاند.

لە لایەکی ترەوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن، بەردەوامبوونی بنبەست لەگفتوگۆکاندا ڕەنگە ڕێگە بۆ نوێبوونەوەی ململانێ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بکاتەوە، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی سووڕێکی درێژخایەنی توندوتیژی.

ئەمریکا

ئیسرائیل

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 244 Today: 1,429 📊 Click Here