خوێندراوەتەوە: (1.2K)

پرۆفیسۆرێکی زانکۆی سلێمانی لە بارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بە د. محەمەد سابیر دەڵێت ” بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە قسەی د. محەمەد سابیر بێت چوارساڵە خەریکن و فەرمانەکەشیان لە سوودانییەوە وەرگرتووە، باشە دەکرا لەم چوار ساڵەدا ئەو دەزگایەی کە بەڕێزیان سەرپەرشتی دەکەن و بەم کارە هەستاوە پرسێکی بە خەڵکی شاری سلێمانی بکردایە”.

د. ئیبراهیم محەمەد جەزا پڕۆفیسۆر لە بەشی زانستەکانی زەوی و نەوت/ زانکۆی سلێمانی لە وتارێکدا بە ناونیشانی سلێمانی ” داخێکی گەورە” لە بارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەڵێت” لەم چەند ڕۆژەدا پرسی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاتۆتە ئاراوە، نەک لەناودا باس دەکرێت بەڵکو بە گوێرەی قسەی د. محەمەد سابیر بێت چوارساڵە خەریکن و فەرمانەکەشیان لە سوودانییەوە وەرگرتووە (١). باشە دەکرا لەم چوارساڵەدا ئەو دەزگایەی کە بەڕێزیان سەرپەرشتی دەکەن و بەم کارە هەستاوە پرسێکی بە خەڵکی شاری سلێمانی بکردایە، ئەگەر پرسە گورگانەش بووایە، چونکە ئەوان کەبیانەوێت هەردەیکەن و گوێ لە بیروبۆچوونی خەڵک ناگرن! لە بارێکدا دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت وموڵکی سلێمانی ناڕازیان دەربڕیوە سەبارەت بە گۆڕینی ناوی سلێمانی (٢)! بگرە بەڕێزیان زۆر لەوە زیاتر ڕۆیشتوون و دەڵێت ئەوانەی وابیر دەکەنەوە ” ناماقووڵیان کردووە”.

لە درێژەی وتارەکەیدا رەخنە لە د. محەمەد سابیر سەرۆکی رێکخراوی مام دەگرێت و دەڵێت” زۆر بەداخەوە بۆ کەسێکی بەئەزموون و هەڵگری بیروباوەڕی سۆشیاڵ دیمۆکرات، کە ئاوا لێدوانێک بدات، لەڕاستیدا سەر دەسووڕمێت کەسێک ئاوا بێ منەت بێ لەخەڵک و وشەی ناماقووڵی بەکاربێنێت”.

لەم لینکەوە وتارەکە بخوێنەرەوە..

گۆڕینی ناو

فڕۆکەخانەی سلێمانی

محەمەد سابیر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 1,832 📊 Click Here