خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەڕێگەی وتەبێژی فەرمی خۆیەوە، شۆن پارنێل، رایگەیاند کە “پرۆسەی دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەستیپێکرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بەناونیشانی “قۆناغی گواستنەوە لە عێراق”، ئاماژە بەوەکراوە، کەمکردنەوەکە هاوپەیمانان لەگەڵ ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەمریکا و بەگوێرەی بەیاننامە هاوبەشەکەی لیژنەی باڵای هاوبەشی عێراق و ئەمریکا لە 27ی ئەیلولی 2024 دەرچووە.

پارنێل ڕوونیشیکردەوە، ئەم کارە ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی شەڕی داعش و گواستنەوەیە بۆ بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ عێراق، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و دەستووری عێراق و ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم هاوکارییە پاڵپشتی ئاسایشی عێراق و ئەمریکا دەبێت و توانای عێراق بۆ گەشەسەندنی ئابووری و گەیشتن بە سەرکردایەتی ناوچەیی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بەرز دەکاتەوە.

ئاشکراشکراوە کە حکومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەندامانی هاوپەیمانی بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەیەکی بەرپرسیارانە.

ئەمریکا

عێراق

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 262 📊 Click Here