خوێندراوەتەوە: (851)

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له‌باره‌ی “هه‌ژماری من”، رایگه‌یاند” نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا مووچه‌كانیان به شێوه‌ی دیجیتاڵی، له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه وه‌رده‌گرن كه به‌شدارن له پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)”.

چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت” له دوای ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠٢٣ ه‌وه تا ئێستا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ژماری بانكییان له كوردستان هه‌یه، له كه‌متر له ٥%ه‌وه بووه به زیاتر له ١٥%. “.

مەسرور بارزانی دەشڵێت” خۆشحاڵم كه ده‌بینم زیاتر له نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا مووچه‌كانیان به شێوه‌ی دیجیتاڵی، له ڕێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه وه‌رده‌گرن كه به‌شدارن له پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)”.

سەرۆکی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) بانكه‌كانی هانداوه بۆ فراوانكردنی خزمه‌تگوزاریی تاكه‌كه‌سی و زیادكردنی لق و تۆڕه‌كانی ئامێری ڕاكێشانی پاره و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریی كڕیاران.

مەسرور بارزانی دەشڵێت” تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار دۆلاری مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، له ڕێگه‌ی بانكه به‌شداربووه‌كانه‌وه دراوه، ئه‌مه‌ش هه‌لی كاری نوێی له كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كاندا ڕه‌خساندووه و ڕێگه‌ی بۆ دروستبوونی متمانه‌ی بانكی خۆشكردووه”.

سەبارەت بە کاریگەری (هه‌ژماری من) لەسەر دابەشکردنی مووچە، مەسرور بارزانی دەڵێت” (هه‌ژماری من) پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاسانتر و خهرجكردنیشی خێراتر كردووه و ڕوونی و شه‌فافییه‌ت له دابینكردنی مووچه‌ی حكومه‌تیشدا زیاتر بووه”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت”حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا كۆتاییی ساڵی ٢٠٢٨، خزمه‌تگوزاریی بانكی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر له ٥٠ % به‌رز ده‌كاته‌وه”.

مه‌سرور بارزانی

(هەژماری من)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 161 📊 Click Here