خوێندراوەتەوە: (1.4K)

حکوومەتی بەریتانیا ناوی ١٢١ کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانی بۆ لیستی گەمارۆکان زیاد کرد ئەوەش دوابەدوای کاراکردنەوەی میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان دژ بەو ئێران دێت.

چوارشەممە، ١ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە “لە چوارچێوەی نوێکردنەوەی لیستی گەمارۆکاندا، ژمارەیەک کەسایەتی و دامەزراوەی ئیرانی, بەهۆی پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، خستووەتە ژێر ڕێکاری بلۆککردنی داراییەوە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بە گشتی ١٢١ ناوی کەسایەتی و دامەزراوەی نوێ بۆ لیستی گەمارۆکان زیاد کراون؛ لە نێویاندا ژمارەیەک بەرپرس و پسپۆڕی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، فەرماندەکانی سوپای پاسداران، کۆمپانیاکانی سەر بە پیشەسازیی بەرگری، ناوەندەکانی توێژینەوە و چەندین بانکی ئێرانی، بەدی دەکرێن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیادا هاتووە “فەرمان بە بانک و دامەزراوە داراییەکان کراوە، هەژمار و سەرچاوە ئابوورییەکانی ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە بلۆک بکەن و هەموو جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵدا ڕابگرن.”

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا، هاتووە “دامەزراوە داراییەکان ئەرکدار کراون بە بلۆککردنی سەروەت و سامانی ئەو کەس و لایەنانەی ناویان هاتووە و هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕ و پێشکەشکردنێکی خزمەتگوزاریی دارایی بەوان قەدەغەیە. پابەندنەبوون بەم ڕێنماییانە یان هەوڵدان بۆ دەربازبوون لێیان، سزایی بەدواوە دەبێت.”

بەریتانیا

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 55 📊 Click Here