خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ ئەوەی ئیسرائیل پێشێلکارییەکانی بۆ سەر ئاسمانی عێراق دووبارە نەکاتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هەروەک چۆن لە جەنگی ١٢ ڕۆژەدا کردبووی.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ، لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ مەجید میرئەحمەدی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران و شاندی یاوەری کۆبونەوە .

بە گوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی ئەعرەجی لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە پرسی ئەمنی و هەڕەشەکانی بەردەم ناوچەکە بەگشتی، و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێوشوێنەکانی هەردوو وڵات بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێوانیان، لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش، کە بەشێکی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەیە کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە، کراوە.

هەروەها گفتوگۆ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەدا لە زاری ئەعرەجیەوە هاتووە: هەڵوێستی عێراق ئاشکرایە و بەڵێن دەدەین ناهێڵین وڵاتەکەمان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، لەوانەش کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکار بهێندرێت.

دووپاتی کردەوە کە عێراق سکاڵایەکی فەرمی لە دژی ئیسرائیل لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار کردووە بەهۆی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، هەروەها دووپاتی کردەوە کە حکومەتی عێراق بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشێکی لەو شێوەیە.

ئێران

عێراق

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,512 📊 Click Here