خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دووشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند” دوای گۆڕینی حكومه‌تی سوریا زیاتر له ٥٠٩ هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.”

عه‌لی یه‌رلیكایا. له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویکردەوە، لە ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ ەوە، ٥٠٩ههزار و ٣٨٧ سوری له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان.

وەزیرەکەی تورکیا، ڕونیشیكرده‌وه، به گشتی له ساڵی ٢٠١٦ەوە، زیاتر له ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار سوری له توركیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.

هاوکات، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، زیاتر له دو ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار هاوڵاتی سوریا له‌ژێر پاراستنی كاتیدا له توركیا ماونه‌ته‌وه و زیاتر له ٤٢٨ هه‌زار كه‌سیان له ئیستانبوڵ نیشته‌جێن.

تورکیا

سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here