خوێندراوەتەوە: (993)

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە لە مانگی رابردوو نزیكەی (١٠٥) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئابی رابردوو رادەگەیەنێت و دەڵێت” کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتووی بۆ مانگی ئابی رابردوو بەپێی ئاماری کۆتایی، کە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)ەوە دەرچووە بڕکەی (١٠٤) ملیۆن و (٨٠٦) هەزار، و (٨٨٤) بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق راشیدەگەیەنێت کە داهاتی ئەم ىڕە نەوتە هەناردەکراوە زیاتر لە (٧) ملیار و (١٦٠) ملیۆن، و (٢٥٣) هەزار و دۆلار بووە .

وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات کە لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت، ئەم ڕێوشوێنە مانگانەیەی گرتووەتەبەر.

وەزارەتی نەوتی عێراق

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here