خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران چوونە بواری جێبەجێ کردنەوە و لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تاران کرد بەبێ دواکەوتن لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆی راستەوخۆی دیپلۆماسی بکات.

شەوی رابردو سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی ئێران چوونە بواری جێبەجێ کردنەوە و وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن بەهۆی پابەندنەبوونی تاران بە رێککەوتنی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی زلهێز سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند کراو لەئێستاوە چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم سزایانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا بە چەند قۆناغێک دژی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی ئێران دەرکراون و لە کاتی واژۆکردنی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە سزاکان راگیران.

لای خۆشییەوە مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تاران کرد بەبێ دواکەوتن لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆی راستەوخۆی دیپلۆماسی بکات، ئەوەش دوای سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەگوێرەی میکانیزمی سناپباک.

روبیۆ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت” سەپاندنەوەی سزاکان و کۆت و بەندەکانی تر بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشن، بەهۆی بەردەوامی پابەندنەبونی ئێران بە پابەندبونە ئەتۆمییەکانییەوە”.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: سەرۆک ترەمپ جەختی لەوە کردەوە گفتوگۆی دیپلۆماسی هێشتا بژاردەیانە، رێککەوتنیش باشترین ئەنجامە بۆ گەلی ئێران و جیهان.

راشیگەیاندووە: بۆ بەدیهێنانی ئەمە، پێویستە ئێران بەبێ دواکەوتن و رازیبێت بە دانوستانی راستەوخۆو نیازپاک، لە نەبوونی رێککەوتنێکی لەو شێوەیەدا، پێویستە هاوبەشەکان دەستبەجێ سزاکان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر سەرکردەکانی ئێران بۆ ناچاركردنیان لەگرتنەبەری ئەوەی دروستە بیكەن لە پێناو وڵاتەکەیان و ئاسایشی جیهان.

ئێران

ئەوروپا

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 139 Today: 790 📊 Click Here