لە پەیامێکی نوێدا لە زیندانەوە، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت ” ئێستا ئێمە دەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن”.
لە نوێترین پەیامیدا، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەزیندانەوە دەڵێت ” گەر لەم وڵاتە عەزێت نەدرێیت و نەگیرێت مانای وایە لێت ناترسن و موهیم نیت، ئێمە موهیمین بۆیە گیراوین”.
پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید کە پەیامێکی دەنگییە دەڵێت ” ئەگەر ئێمە هیچ نەبین لاواز بین، وەكو هەندێك حزبی دیكە، ئەمانهێننە سەر كەناڵەكانیانن و موقابەلەمان دەكەن”.
” ئێران رابەرەكەی لە زیندانبووە، سوریا سەرۆكەكەی لە زیندانبووە، توركیا سەرۆكەكەی لە زیندان بووە”. شاسوار عەبدولواحید وا دەڵێت.
ئاماژە بەوەش دەکات “لەم وڵاتانە نەگیرێیت و توشی عەزێت نەبێت، مانای وایە لێت ناترسن، ماناوی وایە تۆ موهیم نیت”.
لە کۆتاییدا دەڵێت “ئێستا ئێمە دەزانین چەند موهیمین، ئینجا ئەزانین كە چەندێك لێمان دەترسن”.
شاسوار عەبدولواحید
زیندان
پەیام
