خوێندراوەتەوە: (111)

هێزێكی چه‌كداری یه‌كێتی كه له سلێمانی-یه‌وه ده‌چنه سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه په‌ناده‌باته‌به‌ر ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه و به‌هۆه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئه‌و هێزه‌كه و كه‌سوكاری كه‌سایه‌تییه‌كه روو ده‌دات.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینه‌وه   دەستکەوتوو  “دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانییه‌وه چووه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵدێت و خۆی ده‌خاته‌ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی دۆڵی شاورێ به‌ناوی حه‌مه‌ی كاكه هه‌مزه كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی سنووره‌كه و كوردستان”.

زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “دواتر هێزه چه‌كداره‌كه ده‌چنه ماڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه و چه‌ك له دژی كوڕه‌كانی به‌كاردێنن، بۆیه یه‌كێك له كوڕه‌كان ته‌قه به‌ئاسماندا ده‌كات و به‌وهۆیه‌وه كه‌سوكار و خه‌ڵكێكی زۆر لێیان كۆده‌بێته‌وه و ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت به ئاسماندا”.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ناونیشان كه‌وتووه، “خه‌ڵكێكی زۆری دۆڵی شاورێ له‌و هێزه كه وه‌ك باس ده‌كرێت چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه و 30-40 كه‌سێك بوون، كۆبوونه‌ته‌وه و چوارده‌وریان ده‌گرن و ناچاربه ته‌سلیمبوون و چه‌ككردنیان كردوون”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه  وتی: “دوای ته‌داخولكردنی خه‌ڵكێكی زۆر له ئاسایشی راپه‌ڕین و به‌رپرسانی حزبی و حكومی بۆهێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، رێگه به هێزه‌كه دراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه و به‌دۆڵی وه‌رتێ و خانه‌قادا رۆشتوونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,329 📊 Click Here