خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پسپۆرێکی کەشناسی پێشبینی دەکات مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو باران و بەفر لە چەند ناوچەیەک ببارێت.

ئاراز جەبار پیشینی دەکات سەرەتای ئەم ١٠ رۆژەی کۆتای ئەم مانگە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور کە چالاکتر لە ساڵانی ڕابردوو گەیشت بە وڵاتانی ناوچەکە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە کە زووتر بووە لە وادەی خۆی بە بەڕاورد بە ساڵانی ڕابردوو.

هەروەها ئەو پسپۆرە دەشڵێت ” لە بەرەبەیانی رۆژی ڕابردوودا لە شاری عەکا لە باکوری فەلەستین بارانێکی زۆر ئەبارێت بڕەکەی 110 ملیممەتر ئەبێت و ئەمەش ریکۆردێکی نوێیە لەو ناوچەدا کە لەمانگی ئەیلولدا تۆمار کرابێت”

سەبارەت بە مانگی داهاتوو ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات، لەڕووی بارانەوە بەگشتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئێران و تورکیا بارانبارینیان لە خوار ئاستی ئاساییەوە ئەبێت و کەش و هەوای ناوچەکە وشک ئەبێت و ناوچەکانی دەریای ناوەراستیش بارانی زیاتر لە ئاسایی ئەبارێت ، بەگشتی لەمانگی داهاتوو ئەگەری حاڵەتێک یان دوو حاڵەتی بارانبارینمان ئەبێت زیاتریش بۆ ناوچەکانی باکوری هەرێم کاریگەریان ئەبێت ، وە بارانەکان بەگشتی رێژەیان کەم ئەبێت و تەنها هەندێ شوێنیش دەگرێتەوە .

سەبارەت بە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی بۆ مانگی داهاتوو لە ئاستێکی ئاسایدا ئەبێت و ناوبەناو بارستە هەوا ساردەکان هەینی ناوچەکە دەگرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,156 📊 Click Here