خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هەینی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند” لە کۆتایی مانگی ئابەوە تائێستا ٧٠٠هەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەزە بەرەو باشووری کەرتەکە ئاوارە بوون.”

ئاماژەبەوەشکراوە، هێشتا نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار مه‌ده‌نی فه‌ڵه‌ستینی له شاری غه‌زه هه‌ن، به‌ڵام ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ فراوانبونی داگیركاری زه‌مینی، دانیشتوانی مه‌ده‌نی به گشتی ماڵه‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ڕوو لە ناوچەکانی دەوروبەری غەزە دەکەن.

لەلای خۆشیەوە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت” نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە شاری غەززە و دەوروبەری دەژین” هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان لەو شارە دۆخی برسییەتی ڕاگەیاندووە.

لە نزیکەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل زیاتر لە ٦٥هەزار و ٥٠٠ فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن و بە نزیکەیی هەموو دانیشتوانەکەی لانیکەم بۆ جارێک ئاوارە کردووە.

غەزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 36 📊 Click Here