خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سێشممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند” وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران و بڕیاریشدا به‌خه‌رجكردنی شایسته‌كانیان به‌پێی خشته و قۆناغ به‌قۆناغی مانگانه.”

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، پێشوازیكرد له شاندێكی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر و له‌دیدارێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری و بانكه بازرگانییه‌كان ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری دارایی گوێبیستی كێشه و گرفته‌كانیان بوو.

ئاوات شێخ جه‌ناب ڕایگه‌یاندوه” وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌ڵێنده‌ران و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین نوسراومان له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڵێنده‌ران بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردوه تا ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ری”.

لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا شاندی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر چه‌ند داواكاریه‌كیان خسته‌ڕو سه‌باره‌ت به‌خه‌رجی شایسته‌ی مانگانه‌ی كۆمپانیاكان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌ی یاسایی به‌ڵێنده‌ران قۆناغ به قۆناغ و لابردنی هه‌ندێك ڕۆتینی كارگێڕی له به‌رده‌م پرۆژه و كۆمپانیاكان.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەڵێندەرانی هەرێمی کوردستان دووچاری چەندین کێشەی زۆر بوونەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە و لەگەڵ دەستپێکی قەیرانی دارایی بەشێکی زۆریان مایە پووچ بوون و هەروەها شایستە داراییەکانیان لەلای حوکومەت تاوەکو ئێستا پێنەدراوە.

ئاوات شێخ جه‌ناب

بەڵێندەران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 365 📊 Click Here