خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاند” ڕووسیا بەردەوامە لە پێشێلکارییەکان و هەوڵی داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیا دەدات.”

ڤلودیمێر زێلێنسکی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلوول، لە کیێڤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی” گرنگ نییە پوتن چی بە کێ دەڵێت، بەڵام ڕوونە بەڕادەیەک پەرەی بە توانا سەربازیی و کەرەستە جەنگییەکانداوە، کە بە ئاسانی جەنگ کۆتایی پێ بێت، مەگەر ناچار نەبێت و مەرامە کەسییەکانی بە شێوەیەکی ڕیشەیی نەگۆڕدرێت” .

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕاشیگەیاند” ئامانج و مەرامی پوتن، داگیرکردنی تەواوی ئۆکرانیایە و هەوڵەکانی ئەمەریکاش نەیتوانیوە سنوورێک لەبەردەم هێرش و لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا دابنێت”

ئاماژەی بەوەشکرد، هەربۆیە ڕووسیا بەردەوامە لە هێرش و پێشێلکارییەکانی جەنگ، هەروا بە ئاسانیش ناتوانرێت ڕێگری لە مەرامی کەسی سەرۆکی ڕووسیا بگیرێت و بەشێوەیەکی ڕیشەیی بگۆڕدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتن کە سزاکانی سەر رووسیا بۆ شەش مانگی دیکە درێژبکەنەوە، ئەوەش بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە، لەنێو لیستی سزاکانی یەکێتییەکەدا ٢هەزار و ٥٠٠ کەسایەتی و دامەزراوەی رووسیا هەن کە ڤلادیمیر پووتینیشی تێدایە.

سەرۆکی ئۆکرانیا

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 30 Today: 1,047 📊 Click Here