خوێندراوەتەوە: (958)

سیستمی بەرگریی ئاسمانیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درۆنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەخاتە خوارەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

شەممە ١٣ی ئەیلول فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕوونکردنەوەیەکەدا ڕایگەیاند کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا درۆنێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەخاتە خوارەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئاشکراشی دەکات کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە، بریتییە لە (درۆن)ێک کە تەنها بۆ مەبەستی وێنەگرتن تەرخان کراوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووپاتی دەکاتەوە، پرۆسەی خستنەخوارەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی تێیدا بووە و داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە وردبین بن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و دوورکەوتنەوە لە دەنگۆکان.

هێزەکانی ئەمریکا

بەغدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 688 📊 Click Here