خوێندراوەتەوە: (910)

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی یەكەم باران بارینی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: بە بارانی کەپرە شینە دادەنرێت وەک ئاگادارکردنەوەیەکە بۆ کۆتایی هاتنی گەرمای هاوین بەیەکجاری .

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت له دوای ناوەڕاستی مانگە و ئەم هەفتەیە بەدیاریکراویش لەمەودای 16 بۆ 17ی مانگ بەتایبەتی تاوەکو 19 ی مانگ بڕێک شێی پێویست لەناوچەیی کەمەرەیی و دەریای ناوەڕاست داخڵی ناوچەکانمان بێت.

ڕاشیگەیاند، بەپێی دواین گۆڕانگاری ئێستا مەرجەکانی چڕ بوونەوە گونجاون بۆ ناوچە جیاجیاکان لەو مەودایەدا بەکارتێکردنی نزمه پەستانی دەریای ناوەڕاست بۆ سەرناوچەکانمان و بەرزبوونەوەی شێ لەچینی 700 ملیباری کەئەم چینە 3000 مەتر بەرزە لە ئاست زەویەوە و چینی 850 ملیباری کە 1500 هەزار مەتر بەرزە لە ئاست زەویەوە و چینی 500 ملیباری کە 5500 مەتر بەرزە لە ئاست ڕووی دەریاوە هەر سێ چین گرنگن بۆ چڕبوونەوە و دابارین.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو مەودایەدا ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسک و زیاد بوونی خێرایی با هەیە بۆ ناوچەی جیا جیا ئەمەش بەیەکەم بارانی وەرزی دابارینی داهاتوو و بارانی کەپرە شینە دادەنرێت وەک ئاگادار کردنەوەیەکیشە بۆ کۆتایی هاتنی گەرمای هاوین بەیەکجاری.

دەشڵێت: ئەم حاڵەتە لەچەند ڕۆژی داهاتودا ئەگەری هەڵکردنەوەی ڕەشەبا هەیە بەخێرایی لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند و بەهۆی گەیشتنی بەرزە پاڵە پەستۆیەکی لاوازی کورتخایەن بۆ سەر چینی 500 ملیباری پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بەو هۆیەوە بەنسبەت تۆمارەکانی ڕۆژانی پێشتر بەزۆریش لەناوچەکانی خۆرئاوا و گەرمیان بەرزبوونەوە زیاتر دەبێت و بای شەماڵیش بەخێرایی لەسەرخۆ بۆ مام ناوند بەردەوام دەبێت ناو بەناو تایبەت کاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە جوڵەی لەناوچەکانی خۆرئاوا زیاتر دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 1,744 📊 Click Here