خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق ئەنجامداو و دەڵێت ” هێزە ئەمنییەکان بەگوێرەی پلانی تۆکمە کار دەکەن و هەماهەنگییەکی پتەو لە نێوان دامەزراوە ئەمنییەکاندا هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر دۆخێکی لەناکاو و پاراستنی سەرجەم هاوڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت”.

دوو شەممە، ٦ نیسان ٢٠٢٦، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند ” سنوورەکانی عێراق بە درێژایی ٣ هەزار و ٧١٩ کیلۆمەتر بە تەواوی پارێزراوە، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەکی ئەوتۆ لەسەر سنوورەکان تۆمار نەکراوە کە شایەنی باسکردن بێت و هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی تەواوی ناوچە سنوورییەکانیان کردووە بۆ ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک”.

“لە دەسپێکی جەنگەوە تا ئێستا، ٥٤٣ دەنگۆی ناڕاست لەسەر بارودۆخی عێراق بڵاوکراونەتەوە. وەزارەتی ناوخۆ کار لەسەر پووچەڵکردنەوەی ئەو زانیارییە چەواشەکارییانە دەکات کە مەبەست لێیان تێکدانی سەقامگیریی دەروونیی کۆمەڵگەیە لەم هەلومەرجەدا”، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.

لە کۆتایی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەشکرد کە کە “بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە هەموو شێوەکانییەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ بکەران و سەرپێچیکاران، تاوەکو دڵنیایی بدەن کە دامەزراوە ئەمنییەکان دەسەڵاتی تەواویان هەیە لە سەپاندنی ئاسایش”.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

وەزارەتی ناوخۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,634 📊 Click Here