جێگری نوێنەری سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، ڕایدەگەیەنێت وەک نەتەوە یەکگرتوەکان لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکەن لە عێراقدا بۆ دڵنیابوون لە پاکی و شەفافیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
یەک شەممە، ٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کلۆدیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندوە ” بەردەوامین لە چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، سەردانی بنکەیەکی دەنگدانمان کرد بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لە پاکی و شەفافیەتی بەڕێوەچوونی بێ کێشەی پرۆسەکەیە”.
ئەمڕۆ،٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تایبەتیش لەگەڵ ئەنجامی دەنگدانی گشتی بڵاودەکرێتەوە، و بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ١١ تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی گشتی دەنگدان بەڕێوەبچێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دەنگدانی تایبەت
نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق
