خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پلانی گواستنەوەی حاجیانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند” کە تیایدا بڕیاردراوە سەرجەم حاجییان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بگوێزرێنەوە”.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند” بۆ گواستنەوەی حاجییان ١٠٠ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ئامادە کراون. ئەم پرۆسەیە ماوەی ١٧ ڕۆژ دەخایێنێت و لە چوارچێوەی سیستمێکی ڕێکخراودایە بۆ کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی حاجیان. بەگوێرەی پلانەکە، ڕۆژانە چوار گەشت ئەنجام دەدرێن و لە کاتی پێویستدا ژمارەکە بۆ پێنج تا حەوت گەشتی ڕۆژانە زیاد دەکرێت”.

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، جەلال تاڵەبانی (سلێمانی)، بەغدا، نەجەف و بەسڕەوە دەستپێدەکەن و ئاراستەی گەشتەکانیش بەرەو فڕۆکەخانەکانی مەدینە و جەددە دەبێت لە وڵاتی سعودیە. وەزارەتی گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراق ڕێنماییان داوە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی حاجیان بکرێت و گەشتەکان بەپێی ژمارەی زۆری حاجییان ڕێکخراون.

عێراق

گواستنەوە

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,526 📊 Click Here