کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سزای دارایی بەسەر چەند کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرەلەماندا سەپاند.
کۆمسیۆنە هەر یەک لە پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی و کاندید سەیف ئەلدەهلاکیدا سەپاند، لەگەڵ ژمارەیەک کاندیدی دیالە، بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان بە دانانی پۆستەری هەڵبژاردنەکانیان بە بڕی دوو ملیۆن دینار غەرامەکردنیان.
ئەمە لە کاتێکدایا بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو سزادانە کۆتا دانە نابێت بەڵکو کاندیدی زیاتر سزا دەدرێن بەو پێیەی بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری هاوشێوە بەرامبەر کاندیدەکانی دیکە دەربکرێت.
هەر سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند” ژمارەی وێنە هەڵواسراوەکانی کاندیدان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن وێنە.”
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
