خوێندراوەتەوە: (1.4K)

یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.

ڕێباز حەملان، یەکشەممە ١٢ی تشرینی یەکەم، لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند” مووچەی مانگی هەشت وەک ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دابوو، لەم هەفتەیە مووچە دەنێردرێت و چاوەڕوانی نووسراوی فەرمین ئەوانین بۆ ناردی مووچەی هەرێم.”

وتیشی” دانوستانەکان لە بارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان نەوەستاوە و بەردەوامی هەیە ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێم ئامادەیە، بەڵام هەر کاتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی کرد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، ئەو کات داهاتی نانەوتی دەنێردرێت.”

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ٧ی تشرینی یەکەم، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و خالید شوانی، وەزیری دادای عێراق، بڕیاری دا مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ڕێباز حەملان

هەرێمی کوردستان

مووچەی هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,600 📊 Click Here