ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ” ڕۆژی چوار شەممە ( ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاویکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە لە سبەێنێ پێنجشەممەوە ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ( ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
مووچە
ئابووری
هەرێمی کوردستان
