خوێندراوەتەوە: (995)

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەست بە دۆخێکی دڵەڕاوکێ دەکات، دوای ئاستێکی خراپی تیپەکەی سەرەڕای ئەوەی شەوی رابردوو ئەنجامی 3-1 لە ئالاڤێسی بردەوە.

فلیک لەدوای شکستە قورسەکەی یانەی چێڵسی بە ئاستی تیپەکەی رازی نیەو پێیوایە پێکهاتەی ئێستای بارسا ئامادە نییە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بباتەوە.

ئەو وێنەیەی دوێنێ بڵاوبووەوە کە فلیک لەسەر کورسی یەدەگ نیگەران بووە، لەکاتێکدا ڕافینیا هەوڵیدا دڵنەوایی بداتەوە،ئەمەش ڕەنگدانەوەی نیگەرانیەکانی ڕاهێنەرەکەیە لەنێو وەرزێکی سەختدا.

فلیک جەخت لەسەر پێویستی وەرگرتنەوەی خێرایی یاریکردن و دیسپلینی تەکتیکی دەکاتەوە، بەتایبەتی لە هێڵی بەرگری و فشاری هێرشبردن، جەختیش دەکاتەوە کە پێکان و دابەزینی باری جەستەیی کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە دروستکردووە.

ڕاهێنەرەکە پێی وایە بە گەڕانەوەی پێدری و ڕافینها یانەکە باشتر دەبێت، هیوادارە تیپەکە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا باشترین فۆرمی خۆی پیشان بدات، کە ئەمەش لە هەموو پاڵەوانێتییەکان زۆر گرنگ دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 201 Today: 1,160 📊 Click Here