خوێندراوەتەوە: (1.7K)
ژمارەیەک زۆری هاوڵاتیی فەرەنسی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ”داعش” لە عێراق دادگایی دەکرێن.
هەینی ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەسەر زاری سێ سەرچاوەی ئەمنی بڵاوی كردووەتەوە” عێراق ٤٧ هاوڵاتی فەرەنسی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ”داعش” دادگایی دەكات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوهاوڵاتییە فەرەنسیانە پێشتر لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكرات دەستگیر كرابوون، ئێستا رادەستی عێراق كراونەتەوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەمە یەكەم جار نییە هاوڵاتیی فەرەنسی دەهێندرێنە عێراق بۆ دادگاییكردن بەتۆمەتی ئەندام بوون لە ”داعش” بەڵكو لە ساڵی ٢٠١٩ دا، ١٣ فەرەنسی دیكە بەهەمان تۆمەت دادگای کراون.
بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، هەسەدە، سێ هەزار و ١٩٢ زیندانییان ڕادەستی عێراق کردووە، ٧٢٤ کەسیان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
داعش
عێراق
فەڕەنسا
دادگا
