خوێندراوەتەوە: (1.6K)

شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” کەیسەکەی نایاساییە و پلانێک هەیە کە بۆچی لەم کاتەدا دەستگیکراوە و ئامانج گەورەتر هەیە.”

شاندێکی دەستەی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەکە یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، سەردانی سلێمانی کردوە مەبەستی ئامادەبوون لەدادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

شاسوار عەبدولواحید بە شاندەکەی ڕاگەیاندوە” ڕاستە لەڕوی تەندروستی و شوێن و مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان کێشەم نیە، بەڵام کەیسەکەم کێشەی یاسایی هەیە و بەهیچ شێوەیەک یاسایی نیە “.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەشکردوە، لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم کەیسە هەبوەو تائیستا ئیشیان لەسەر نەکردبوو، لە٢ی ٨ی ٢٠٢٥ فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو بێ ئەوەی ئاگاداربم بە غیابی حوکمدرام، بۆچی لە شەش ساڵی ڕابردودا دەستگیرنەکراوم؟ بۆیە کاتەکەو دەستگیرکردنەکەم جێگای پرسیاره و دۆسیەکە سیاسیە “.

هاوکات دەستەی مافی مرۆڤ باسی لەوەکردوە، بەهۆی ئەوەی شاسوار عەبدولواحید داوای تەمیزی کەیسەکەی کردوە و چاوەڕێی وەڵامی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە دادگایکردنی دواخرا.

شاسوار عەبدولواحید

نەوەی نوێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 210 Today: 1,183 📊 Click Here