خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند” لە كاتی بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردندا، نابێت هیچ پێشێلكارییه‌ك له دژی ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌زگه‌كانی میدیا دووباره ببێته‌وه.”

ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، شەممە ٤ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە” له ماوه‌ی ڕۆژانی ٣ی ئەم مانگە تاوه‌كو ٨ی مانگی داهاتوو، پڕۆسەی بانگەشەی هه‌ڵبژاردنی ئهنجوومەنی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەدەچێت، له‌م ماوه‌یه‌دا، ململانێ و گوتاری سیاسی و میدیایی توند ده‌بێت، به ڕادەیەک کە زۆرینه‌ی كه‌ناڵه‌كانی میدیا و ڕۆژنامەنووسان ده‌بنه به‌شێك له‌م توندبوونی گوتار و لێدوان و ڕكابهرییە سیاسییە.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، له ڕه‌وشێكی وه‌های چاوهڕانكراودا، ئهنجوومەنی سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان، ناخوازێت هیچ پێشێلكارییه‌ك له دژی ڕۆژنامەنووسان و ده‌زگا میدیاییەکان دووباره ببێته‌وه.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەم ڕوانگەیەوە بانگ له هه‌موو لایه‌نه سیاسییەکان، کاندیدان، دامه‌زراوه فه‌رمییەکانی حکومەت و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كەین، هاوكاری ڕۆژنامەنووسان بکەن، به‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه ڕۆژنامەنووسان ته‌نیا پیشه‌یه‌كی گرنگ پیاده ده‌كه‌ن.

ئەوەشی خستەڕوو، سه‌ندیكای ڕۆژنامەنووسان، داوا له ده‌زگه‌كانی میدیا ده‌كات، له گوتاری میدیاییاندا، خۆیان به‌دوور بگرن له هه‌ر شێوازێكی كاری ڕۆژانه‌دا، كه ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگەی سیاسیی دەشێوێنێت.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 143 📊 Click Here