خوێندراوەتەوە: (14)

دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سێنتکۆم لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا تارانی تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکان، ناوچە نیشتەجێبوونەکان و شوێنە مەدەنییەکان لە وڵاتانی دراوسێ.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە ڕایگەیاند ” لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران کە تێیدا ڕەتی کردووەتەوە وڵاتەکەی مەدەنییەکانی ئامانج گرتبێت نادروستن، ئێران بە ئەنقەست هێرش دەکاتە سەر دەریاوانانی مەدەنی لە دەریا و لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون. ”

هاوکات، ئەم تۆمەتانەی سێنتکۆم لە کاتێکدایە پێکدادانی دەریایی نێوان واشنتن و تاران پەرەی سەندووە و هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی سنووردارکردنی جموجۆڵی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و هەوڵەکانی تاران بۆ سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمزدا.

لەلایەکی تریشەوە، هێزەکانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو” فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەشتیی بارهەڵگری ئۆشن مۆلیکای پەکخستووە، دوای ئەوەی تاقمەکەی گوێیان بە هۆشدارییەکان نەداوە و هەوڵیان داوە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران ببەزێنن.”

سێنتکۆم

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 1,833 📊 Click Here