خوێندراوەتەوە: (1.6K)

عومەر عەلی شێخ ناسراو بە (ئەبو فاروق) یەكەم سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١-١٠-٢٠٢٥ لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد و سبەی پێنجشەممە تەرمەکەی بە شکۆوە بەرەو سلێمانی بەڕێدەکرێت و کاتژمێر ٩ی بەیانی لەبەردەم. زانكۆی سلێمانیەوە بەڕێ دەكرێت بۆ گۆڕستانی سەیوان و کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ لە مزگەوتی شیخ فرید پرسەی بۆ دادنرێت.

بەشێک لە ژیاننامەی عومەر عەلی شێخ ناسراو بە (ئەبو فاروق)

لە ساڵی ١٩٢٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە

لە ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە حزبی شیوعی عێراق کردووە

لە ساڵی ١٩٤٨ لە کۆنگرەی قوتابیان لە السباع لە بەغداد بەشدار بووەو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی گشتی قوتابیان بووە لە عێراق و لە هەمان ساڵدا دەستگیر کراوە

لە دوای کودەتای شومی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری کەرکووک سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی حزب دەکات و چاپخانەی نهێنی حزب لەم شارەدا دەرباز دەکات و ڕەوانەی شاخی دەکات

لە ساڵی ١٩٦٤ بۆتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق هەتا کۆنگرەی پێنجەمی حشع لە ساڵی ١٩٩٣ و لەسەر پێشنییاری خۆی و بۆ ڕێگا خۆشکردن بۆ گەنجەکان خۆی کاندید ناکاتەوە.

لە سەردەمی پاشایەتی و دوای کودەتای بەعس چەند جارێک دەستگیرکراوە و بە لێهاتوویی خۆی لە زیندان ڕایکردووەو هاوڕێ زیندانییەکانیشی دەرباز کردووە

لەدوای راپەڕین و کۆنگرەی پێنجەمی حشع بەردەوام بووە لە کاری ڕێکخستن و سەرکردایەتی کردنیان بە تایبەتی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق

لەگەڵ ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان لە ٣٠-٦-١٩٩٣ بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێت و پاشان خۆی بۆ ئەرکی تر تەرخان دەکات و داوا لە کۆمیتەی ناوەندی دەکات هاوڕێیەکی بۆ شوێنی ئەو هەڵبژێرن و هاوڕێی سەرکردە کەریم ئەحمەد ئەرکی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی دەگرێتە ئەستۆ

لە بواری کاری نهێنی و ڕێکخراوەییدا لێهاتوو و بە پلان بووە، لەناو حزبە شیوعییەکان بە سەربازی ون و لەلایەن دەزگا ئەمنی ڕژێمەکانی عێراق بە پیاوی تارمایی ناسراو بووە

خەباتی لە دژی ڕژێمەکانی عێراق کردووەو لە پاشایەتی هەتا بەعس و ڕووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسین

حزبی شیوعی کوردستان

عومەر عەلی شێخ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 0 📊 Click Here