خوێندراوەتەوە: (831)

تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانی دوەم یاریی خۆی لە خولی بژاردەی یانەکانی عێراق ئەنجامدەدات.

بڕیارە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆی سبەی هەینی یانەی سلێمانی لە گەڕی دوەمی قۆناغی یەکەمی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق و لە هۆڵی د. لەتیف لە چوارباخ ، میوانداری یانەی نەوتی بەسڕە بکات.

یانەی سلێمانی لەگەڕی یەکەم لە کەربەلا و بەرامبەر یانەی ئەو شارە یاری کرد و تایمی یەکەمی بەسودی خۆی کۆتایی پێهێنا، بەڵام لەکۆتاییدا دوچاری شکست بو.

لە بەرامبەردا نەوتی بەسرە بەئەنجامی 28-26گۆڵ شکستی دوچاری بەلەدیەی هاوشاری کردوەتەوە.

راگەیاندنی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 143 📊 Click Here