خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ڕایگەیاند” دانبەخۆگرتنی بەرامبەر ڤلادیمێر پوتین بەرەو كۆتایی دەچێت.”

دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزای توند کرد بەسەر روسیادا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەشدا کە کیێڤ دەبێت سازش بكات.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە شکردەوە، پێویستە هەردوولا واتا ئۆکرانیا و ڕووسیا بەشداری بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بەو شەڕە بهێنێت.

وتیشی” شتێكی سەیرە، کاتێک پوتین ویستی بگاتە رێککەوتن، سەرۆکی ئۆکرانیا نەیکرد، کاتێکیش زیلینسکی ویستی، پوتین نەیویست.”

ترەمپ سەبارەت بە دواین پێشهات ئەوەی ئاشکراکرد کە ئێستا زیلینسکی دەیەوێت بگاتە ئاشتی لەکاتێکدا نیشانەی پرسیار لەسەر پوتین هەیە، ناچار دەبیت رێوشوێنی زۆر بەهێز بگریتەبەر.

ترەمپ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووەوە و پێشتر بەڵێنیدابوو لە ٢٤ کاتژمێردا جەنگەکە بووەستێنێت، بەڵام دوای چەند مانگێک لە دەستبەکاربوونی وتی” راگرتنی ئەو جەنگە زۆر قورسترە لەوەی بیری لێدەکردەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 2,691 📊 Click Here