خوێندراوەتەوە: (1.5K)

دوای ئەوەی لە شەوی رابردوەوە خۆڵبارینێکی چڕ شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتوەتەوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی بۆ خۆپاراستنی هاوڵاتیان بڵاوکردوەتەوە.

دوو شەممە، ٤ ئایار ٢٠٢٦، ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین:

یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.

دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرە دەرەوە.

سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.

چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.

پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.

شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.

حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.

هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن .

خۆڵبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 1,283 📊 Click Here