خوێندراوەتەوە: (841)

سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم بودجەی سالی داھاتووەوە دەڵێت ” بڕگەی گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ٢٠٢٧ لە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرهێنراوە، چونکە ناکۆکی لەنێوان هەولێر و بەغداد لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێم هەیە. ”

دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، دوای سەردانی وەفدی دانوستانکاری هەرێم و هەروەگا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغداد بە مەبەستی گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشەی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەدا، بڕیار دراوە بە دەرهێنانی ئەو بڕگەیە لە کۆبوونەوەکە.

هاوکات، بەپێی ڕەشنووسی پرۆژەیاساکە، بەغداد پشکی هەرێمی لەسەر بنەمای ١٢.٧٪ی خەرجیی ڕاستەقینە دیاری کردووە و مەرجی ڕادەستکردنی ڕۆژانەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و زیادەی غازی داناوە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم داوا دەکات پشکەکەی لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێری بۆ ١٤.١٤٪ زیاد بکرێت و لە خەرجیی ڕاستەقینە دەربهێنرێت.

.

بودجە

نەوت و غاز

مەسرور بارزانی

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 1,091 📊 Click Here