خوێندراوەتەوە: (2)

وتەبێژی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی رایگەیاند ” حکومەتی عێراق بڕیاری داوە لە ٥٠ شوێن سیستمی بەرگریی ئاسمانیو موشەکیی جێگیر بکات لە نێویاندا لەکێڵگەی غازی کۆرمۆر”.

رۆژی دووشەممە سەباح نوعمان، وتەبێژی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان ڕایگەیاند” سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە زیاتر لە ٥٠ شوێنی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێن، یەکێک لەو شوێنانە کێڵگەی کۆرمۆرە”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی” بودجەی پێویست بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تەرخانکراوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند مانگی داهاتوداو بەدیاریکراوی لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستمەکان بگەنە عێراق و جێگیربکرێن”.

تەنها کۆرمۆر نییە لە هەرێم بەرگری ئاسمانی تێدا جێگیر بکرێت، وتەبێژەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ٥٠ شوێنی عێراق دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییان تێدا دابنرێ، کە بەشێکیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە”.

کۆی گشتی ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کۆرۆمۆ ١٤جارە و قورسترینیان لە رووی زیانەوە، دوا هێرشی شەوی ٨ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٦ کە زەرەری گەورەی گەیاندو بەرهەمهێنانی غازی بەتەواوی کەمکردەوە.

دوو ساڵ پێشتر رۆژی ٢٦ ی نیسانی ٢٠٢٤ هێرشکرایە سەر کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەند کوژران کە لەرووی گیانییەوە بە گەورەترین هێرش ناوزەد دەکرێت.

کۆرمۆر

بەرگری ئاسمانی

حکومەتی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,395 📊 Click Here