نوێنەرەكەی ئەمەریكا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی پڕۆژە بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس وەستایەوە، رایگەیاند “ناكرێت ئیسرائیل و حەماس یەكسان بن”.
پێنجشەممە ١٨ی ئەیلوول ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر شەڕی غەززە کۆبووەوە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێگەی “مافی ڤیتۆ” شكستی بە پرۆژە بڕیارێك هێنا، كە تێیدا داوای راگرتنی جەنگ لە غەززە دەكات لەگەڵ چوونی هاوكاری مرۆیی و ئازادكردنی بارمتەكان.
نوێنەرەكەی ئەمەریكا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی پڕۆژە بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس وەستایەوە، رایگەیاند “ناكرێت ئیسرائیل و حەماس یەكسان بن”.
وتیشی”پێویستە لەسەر حەماس بە زوویی خۆی رادەست بكات و بارمتەكانیش ئازاد بكات”.
ئەمریکا
ئەنجومەنی ئاسایش
