خوێندراوەتەوە: (1.1K)

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند” نابێت ئەمەریکا لێدوان لەسەر توانای بەرگریی وڵاتێک بدات، کە بڕیارەی داوە سەربەخۆیی خۆی بە هەموو قوربانییەک بپارێزێت”.

چوارشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند:” نابێت ئەمەریکا لێدوان لەسەر توانای بەرگریی وڵاتێک بدات، کە بڕیارەی داوە سەربەخۆیی خۆی بە هەموو قوربانییەک بپارێزێت”، دەشڵێت”ئەو لیدوانانە زۆر بێمانان”.

باسی لەوەش کردووە، بەرنامە مووشەکییەکەیان تاکە چەک بووە کە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی ئێران و ئەمەریکا بەکارهێناوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، ڕوبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو، لە سیاسەتە ئەو پەڕەی فشار لەسەر تاران بەردەوام دەبن، وتیشی: “ئێرانێکی خاوەن چەکی ئەتۆمی کە لەلایەن شیعەکان بەڕێوە ببرێت، ئەگەری هەیە بەو چەک و مووشەکانی دروستی دەکات، هێرش بکاتە سەر دوورترین شوێن، ئەوەش نەک هەر ئیسرائیل، بەڵکوو بۆ ئەمەریکا و هەموو جیهان مەترسیدار دەبێت و ئەوەش قبووڵ نەکراوە”.

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 1,138 📊 Click Here