خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کەشناسێک هۆشداری دەدات لەوەی، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراس جەبار، پێنجشەممە ١١ی کانونی یەکەم بڵاویکردەوە” سبەی هەینی لەئەنجامی چالاکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.”

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکات پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بەدواوە سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆک و هەولێر و کەرکوک دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەویشدا بۆ رۆژی شەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەرین و گەرمیان.

هاوکات، تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە کاریگەریەکانی لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەوامی ئەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە و لە سەنتەری حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاویە بەرزەکان لە ١٥٠٠م لەئاستی رووی دەریاوە بەفر ئەبارێت رێژەی بارینی بەفرەکە ٣ تا ٧ سەنتیمەتر .

رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەماوەی ئەم شەپۆلەدا:

پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی و ئیدارەی زاخۆ ٥ – ١٥ ملم

پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانی و ئیدارەی سۆران ٥ – ١٠ ملم

پارێزگای کەرکوک ٣ – ٧ ملم

پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی ١٠ – ٢٠ ملم

پارێزگای هەڵەبجە ٥ – ١٥ ملم

ئیدارەی راپەرین ٥ – ١٥ ملم

ئیدارەی گەرمیان ٢ – ٧ ملم

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 113 Today: 1,172 📊 Click Here