وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە سەردانی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، عەبدولرەحیم شمەری بۆ لای وەزیری دارایی عێراق. فالح ساری، و تیایدا هاتووە کە دوای جەژن شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ پارەی گەنم خەرج دەکرێت.
یەک شەممە، ٢٤ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستەکانی جووتیاران کراوە، وەزیری دارایی بەڵێنی داوە پاش جەژن پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکات، هەروەها باس لەسەر پاڵپشتیکردنی کۆمپانیای عێراق بۆ بەرهەمی بنەتۆوی گەنم و زیادکردنی تەرخانی دارایی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ پاش ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وزاری بۆ ئابووری.
چاوەڕوان دەکرێت دوای خەرجکردنی پارەی جوتیارانی عێراق، پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانیش خەرج بکرێت، تا ئێستا ١٨٣ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن دینار، شایستەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ خەرجنەکراوە.
کشتوکاڵی عێراق
جوتیارانی هەرێمی کوردستان
پارەی گەنمی جوتیاران
