خوێندراوەتەوە: (1.4K)

چەند رۆژێکە لە هەولێر و دهۆک و دوو رۆژیشە لە سلێمانی نرخی بەنزین بەرزبۆتەوەو ٥٠ دینار چۆتە سەر هەر لیترێکی، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانییش دەڵێت ” هۆکارەکەی حکومەت خستنەڕووی بەنزین و سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا کەمکردوەتەوە”.

لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بەهمەن قادر، دەڵێت ” نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن و سۆپەر و نۆرماڵ ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە شەوی رابردووەوە لە سلێمانیش دەستیپێکرد”.

” ئاستی خواست لەسەر بەنزین تاوەکو ئێستا جێگیرە، بەڵام بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە و بە گشتی لە دهۆک و هەولێر چەند رۆژێکە گرانبووە و ئێستا سلێمانیشی گرتووەتەوە”،( وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وا دەڵێت ).

ئەم نرخە بەراورد بە نرخی بەنزین لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی بەغدا تەواو جیاوازەو لەو ناوچانە حکومەت پاڵپشتی نرخەکەی دەکات و بڕێکی خەرجیەکانی خستۆتە سەر ئەرکی خۆی و بە نیوەی نرخی هەرێم دەفرۆشرێت.

لە دوا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا رۆژانە بۆ پێویستی ناوخۆ بەغدا رەزامەندی پێشاندا ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو نەوتەی هەرێم دەیدات بە سۆمۆ، بدرێت بە هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ.

لە بەغدا پاڵاوگەکان موڵکی کەرتی گشتین، بەڵام لە هەرێم موڵکی تایبەتن و کۆمپانیاکانی حزبیش شەریکن لەو کەرتەدا.

نرخی سووتەمەنی

بەرزبوونەوەی نرخ

بەنزین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 2,328 📊 Click Here