خوێندراوەتەوە: (971)

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا، دکتۆر یاد نەقشبەندی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پرۆژەیەکی نوێی نەخۆشخانەکە و دابینکردنی چەند ئامێرێکی نوێی تایبەت بە توشبوانی شێرپەنجە رادەگەیەنێت.

دوو شەممە، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند “لەمەودوا نەخۆشەکانمان دەتوانن لە ڕێی ئەپلیکەیشنێکی تایبەتەوە دەستیان بە هەموو زانیاری و مێژووی نەخۆشییەکانیان بگات، هەر نەخۆشێک بچێتە هەر نەخۆشخانەیەکی دیکە، دەتوانێت لە ڕێی مۆبایلەکەیەوە مێژووی پزیشکییەکەی پیشانی دکتۆرە پسپۆڕەکان بدات”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی “وەک یەکەم نەخۆشخانەی حکومی، ٥ ئامێری نوێمان بۆ خانمان دابینکردووە کە کاردەکەن بۆ ئەوەی کەمترین ڕێژەی قژ و مووی نەخۆشەکان هەڵوەرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ١٠ ئامێری دیکە لە هەمان جۆر بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێن”.

بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا سیستمی ناو نەخۆشخانەکە ٦٠ ملیۆن زانیاریی تێدایە.

نەخۆشخانەی هیوا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 20 Today: 58 📊 Click Here