خوێندراوەتەوە: (568)

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند ” وڵاتەکەی هەمیشە پابەند بووە بە پرەنسیپی یەکلاییکردنەوەی ئاشتییانەی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، بەڵام ئەمریکا ڕێگەیەکی تەواو جیاواز هەڵدەبژێرێت کە بە شەڕانگێزی، هەڕەشە، فشاری ئابووری و گەمارۆدان تایبەتمەندە و پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ”

دووشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، لە درێژەی قسەکانیدا، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لە نائەمنیی کەنداو و پێشهاتەکانی دەوروبەری گەرووی هورمز، و ڕوونی کردەوە کە ناوچەکە تەنیا پێویستی بە چوارچێوەیەکی ئەمنیی سەربەخۆ نییە، بەڵکو پێویستی بە میکانیزمێکی ناوچەیی جێی متمانە هەیە لە بواری وزەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی کاریگەریی هۆکارە دەرەکییەکان.

هاوکات، ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە گەرووی هورمز بەردەوامن و هەڕەشەکان بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان و چاندنی مینی دەریایی لە ڕێڕەوە ئاوییەکەدا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بووەتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.

عەباس عێراقچی

ئێران

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 2,186 📊 Click Here