خوێندراوەتەوە: (826)

سهرۆكی ڕهوتی نیشتمانیی شیعه، لە ڕێگەی پهیوهندییهكی تهلهفۆنییەوە پیرۆزبایی دهستبهكاربوونی لە عهلی زهیدی سهرۆك وەزیرانی نوێی عێراق كرد.

سهرباری ئهوهی سهدر پڕۆسهی سیاسی بایكۆت كردووه، لەم گفتوگۆیەدا چەند داواکارییەکی گرنگی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێ کرد و داوای لێکرد پارێزگاریی تەکامڵ لە سەروەریی خاکی عێراق بکات، ئاستی پێشکەشکردنی خزمهتگهزارییه گشتییەکان باشتر بکات و بە توندی ڕووبهڕووی دۆسیەکانی گەندەڵی ببێتهوه.

سەدر کە پێشتریش داوای دوورخستنەوەی لایەنە خاوەن باڵە چەکدارەکانی لە حکومەت کردبوو، پێشنیازێکی نوێی خستە ڕوو بۆ ئەوەی ههموو گروپه چهكدارهکان بکرێن به سەربازی ڕێوڕهسمه ئاینییهكان لەژێر سەرپەرشتی دەستەی حەج و عومرە، یاخود بگۆڕدرێن بۆ پێکهاتەیەکی فریاگوزاری مرۆیی.

ئەو سەرکردەیە بەڵێنی دا کە ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێ ئەم هەنگاوە بنێت، ئامادەیە پێکهاتەی لیوای الیوم الموعود بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە و هێزەکانی سەرایا سەلام ڕادەستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بکات.

ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە ڕەوتی سەدر لە دوایین هەڵبژاردنی پێشوەختی ساڵی ٢٠٢١دا بە بەدەستهێنانی ٧٣ کورسی ببووە براوەی یەکەم، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی قووڵ لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە یەکجاری لە پەرلەمان کشایەوە. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئێستای لەگەڵ عەلی زەیدی، نیشانەی بەردەوامیی قورسایی و کاریگەریی سیاسیی ئەم ڕەوتەیە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 58 📊 Click Here