خوێندراوەتەوە: (12)

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات کە سەرباری ئەوەی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردوو لە هەرێمی کوردستان رووی لە لاوازیکردووە، بەڵام رۆژی پێج شەممە شەپۆلێکی نوێ دەگاتە هەرێم و پەڵە دەدات.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا ئەمڕۆ دوو شەممە نووسیوویەتی ” لە ماوەکانی ڕابردوودا پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی باشی بارانبارین بۆ ناوچەکە لە ئارادا بوو، بەڵام بەداخەوە لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری ئەو شەپۆلانە، یان ئەو حاڵەتانە لاواز ئەبوون لە کاتێکدا لە وڵاتانی دەوروبەر بەشێوەیەکی بەهێزتریش لەدەرەوەی پێشبینیەکان کاریگەریان هەبوو”.

ئەو شارەزایە مژدە خۆشەکە رادەگەیەنێت و دەڵێت” بەهەر حاڵ لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە رۆژی پێنجشەمە ٥ ی تشرینی دووەم ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی زۆر باش و باراناوی بۆ سەرجەم ناوچەکان بێ جیاوازی هەیە کە ئەمجارە ئەگەرەکان باشتر و جێگیرترن”.

ئەو پسپۆرە جەخت دەکاتەوە کە لەو کاتەدا بارانی پەڵە ئەبارێت و ئەو وەرزە باراناویە دەستپێدەکات کە چاوەروان دەکرێت و، بەگوێرەی ئەو گۆرانکاریانەی کە ئێستا ئەو شەپۆلە باراناویە پێشبینی دەکرێت تا ناوەراستی هەفتەی داهاتوو رۆژی دووشەمە بەردەوامی ببێت”.

ئەوە زانیاریانە لە کاتێکدایە کە چەند مانگێکە ژمارەیەک لە کەسانی کەشناسی کوردستان پێشبینیان دەکرد لە مانگی تشرینی یەکەمدا بڕێکی زۆر باران لە نێوان ٣٠٠ تا ٤٠٠ ملم دا لە هەرێمی کوردستان ببارێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 1,836 📊 Click Here